حورمەتی خوشکی خۆت بپارێزە !

نوسینی : ئاکام ساڵحی


بسم اللە الرحمن الرحیم 
دەگێرنەوە کە پیاوێکی بازرگان کورەکەی دەنێرێت بۆ شارێکی دوور بە مەبەستی
بازرگانی و مامەڵەکاردنی کەل و پەل ، کاتێک کورەکەی ئامادەی رۆیشتن دەبێت
باوکی پێی دەڵێ : کوری خۆم ، حورمەت و نامووسی خوشکی خۆت بپارێزە لەم سەفەرەدا !
کورەکەی سەری سوڕما ، چۆن پارێزگاری لە شەرم و حەیای خوشکی بکات لە کاتێکدا
کە خوشکەکەی لە ماڵەوەیەو لە لای باوکی بەجێی دەهێڵێت !!
کورەکەی ماڵئاوایی کرد و رۆیی بۆ ئەو سەفەرە دوورە ..
چەند رۆژێک تێ پەڕی ... لەو شارۆچکەیەی کە ئەو بازرگانەی تیا دەژیا پیرەمێردێکی
هەژار و نەدار هەبوو ، دەگەرا لە ناو ماڵاندا و ئاوی دەفرۆشت ، رۆژێک ئەو پیرەمێردە
چووە لای ماڵی بازرگانەکە و کچی بازرگانەکە دەرگای بۆ کردەوە و هاتەژوورەوە تا
وەک جاران ئەو ئاوەی پێیەتی بیکاتە ناو سەتڵ و مەنجەڵی ماڵی بازرگانەکە ،
کچەکەش چاوەروانی دەکرد کە کارەکەی تەواوبکات تا دەرگاکە پێوەبدات...
کاتێک پیرەمێردەکە ئیشی تەواو بوو نیازی رۆیشتنی هەبوو لە ماڵی بازرگانەکە
و پێش ئەوەی دەربچێت و لەلای دەرگای حەوشی ماڵەکە لەپڕ گەرایەوە و زوو
کچی بازرگانەکەی ماچ کرد و رۆیشت !
خۆ ئەو پیاوێکی زۆر پیر بوو ، تا ئێستا کەس کاری نابەجێ و خیانەتی لەم پیرەمێردە نەبینیوە..
بازرگانەکە (باوکی کچەکە) ئاگاداری شتەکان بوو و بەچاوی خۆی هەموو شتێکی بینی لە لای
پەنجەرەکەوە ، بەڵام هیچی نەووت و وەک ئەوە وابێ کە هیچی نەبینیوە !
کاتێک کورەکەی لە سەفەر هاتەوە بۆ باوکی باسی ئەو شتانەی دەکرد کە لەو سەفەرەدا
بینیویەتی و مامەڵەی پێ کردووە و تووشی هاتووە... باوک بە کورەکەی ووت :
ئەی پێم نەووتی حورمەت و نامووسی خوشکت بپارێزە ؟! بە ڕاستی و بێ درۆ
پێمبڵێ توشی هیچ ئافرەتێک بوویت لەم سەفەرەدا ؟؟
کورەکەی بە ناچاریەوە ووتی : بەڵێ ، ئافرەتێکم ماچ کرد !!
باوکەکە پێی ووت : بەڵێ ، دقة بدقة ، ولو زدت لزاد السقا !!

ليست هناك تعليقات: