ئەوە پێشەوای موسڵمانان بوو !

نوسینی:ئاکام  سالیحی
بسم اللە الرحمن الرحیم

رۆژێک هەندیک عەتری (گوڵاو)ی عەمبەر و میسک لە وڵاتی مسرەوە بۆ ئیمامی (عمر بن الخطاب) هات
(عومەر)یش رەزای خوای لێبێت ، ویستی ئەو عەمبەر و میسکە ئامادە بکات تا بیفرۆشێت و پارەکەی
بنێرێت بۆ بەیتولمالی موسڵمانان !

عومەر رەزای خوای لێبێت ووتی : حەزدەکەم ئافرەتێک بدۆزمەوە تا ئەم گوڵاوانەم بۆ ئامادە بکات
تا بیفرۆشم ..
خێزانی ئیمامی عومەر ووتی : من ئەو کارەت بۆ ئەکەم ئەی گەورەی ئیمانداران !
عومەر فەرمووی : باشە تۆ ئەو کارەم بۆ بکە..
خێزانی ئیمامی عومەر میسکەکەی دەشکاند و دابەشی دەکرد و ئامادەی دەکرد بۆ فرۆشتن..
هەرکاتێک دەستی بە هەندێک بۆن و عەتر بوایە ئەوە دەستی بە عەباکەی خۆی دەسڕی !
کاتێک عەمەر رەزای خوای لێبێت شەو گەرایەوە ماڵ سرنجی دا کە خێزانەکەی بۆنی عەتری لێدێت!
ئیمامی عومەر پێی ووت : لە بۆنەکەت کڕیوە ؟
خیزانەکەی ووتی : نەخێر !
ئیمامی عومەر ووتی : ئەی ئەو بۆنە چیە ؟
خێزانەکەی ووتی : هەندیک بۆن لەسەر پەنجەکانم دەما و منیش پەنجەکانم بە عەباکەم دەسڕی ..
عەمەر رەزای خوای لێبێت فەرمووی : سبحان اللە ! ئافرەتەکان بە پارەی خۆیان بۆن دەکرن
تۆش خۆت بە ماڵی خەڵکی بۆندار دەکەی !
دوایی ئیمامی عومەر عەبای خێزانەکەی برد و دەیشوری و دەیکوشی و بۆنی ئەکرد تا
بزانێ بۆنی ماوە یان نا ! بەڵام هەر بۆنەکە تەواو نەبوو لەبەرئەوە خۆڵی هێناو ئاو و
خۆڵی تێکەڵ کرد و قوماشەکەی بە قوراو دەشوشت ! ئەوەندە هێناو بردی تا بۆنەکە نەما !

ليست هناك تعليقات: