ئامادەکردنی: هداية المستفيد
حیجاب عیباده‌ته وه له عیباده‌ته هه‌ره به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه, وه له فه‌رزه هه‌ره گه‌وره‌كانه بۆ ئافره‌ت. چونكه خوای گه‌وره له قورئاندا فه‌رمانی پێ كردووه.
وه نه‌هی له پێچه‌وانه‌كه‌ی كردووه واته نه‌كردنی حیجاب, وه به‌هه‌مان شێوه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ كردووه وه نه‌هیشی له‌پێچه‌وانه‌كه‌شی كردووه
. وه هه‌موو زانایانی ئیسلام له كۆن و ئێستادا یه‌ك ده‌نگن
له‌سه‌ر واجب بوونی حیجاب پۆشین.
... ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین به‌ڵگه‌ی ئاشكرایه له‌سه‌ر ڕاستی واجب بوونی حیجاب پۆشین له‌سه‌ر ئافره‌تی بالغی موسڵمان, به‌ڵگه‌گانیش ئه‌مانه‌ن:-
به‌ڵگه‌ی قورئانی:-
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م/ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) سوره‌تی نور ئایه‌تی (31).
واته: ئه‌ی محمد بڵێ به ئافره‌ته ئیمانداره‌كان, باچاویان بپارێزن له‌سه‌یر كردنی پیاوی بێگانه, وه با داوێنی خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌د ڕه‌وشتی. وه جوانی و ڕازاوه‌یی و زینه‌تی خۆیان به‌ده‌رنه‌خه‌ن بۆ نامه‌حره‌مه‌كانیان. وه با له‌چك و سه‌رپۆش به‌سه‌رو سنگیاندا بێته خواره‌وه, وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (با له‌كاتی ڕۆیشتنیاندا قاچیان نه‌ده‌ن له‌زه‌ویه‌كه‌و ته‌قه ته‌ق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ زینه‌تێكیان له ژێره‌وه شاردۆته‌وه). ئه‌ی خوشكانی ئیماندار هه‌مووتان تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوای په‌روه‌ردگار چوونكه ئه‌مه مایه‌ی سه‌رفرازیتانه.
به‌ڵگه‌ی دووه‌م/ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) (سورة الأحزاب) (سوره الأحزاب: 59). واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمان بده به خێزانه‌كانت و كچه‌كانت وه‌خێزانی باوه‌ڕدارانیش (چوونكه خێزان وكچه‌كانی پێغه‌مبه‌ر نزیك ترین كه‌سن لێیه‌وه ئه‌وان ئه‌ولا ترن له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م حوكمه)، تا ئافره‌تانی موسڵمان به جل و به‌رگه‌كانیانه‌وه بناسرێنه‌وه, وه خوای گه‌وره به‌به‌زه‌یی یه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له‌مه‌و پێش خۆیان نه‌پۆشیوه.
به‌ڵگه‌ی سێ یه‌م/ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَقَرْنَ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ) (سورة الاحزاب) (سوره الاحزاب:33) واته: بمێننه‌وه له ماڵه‌كانی خۆتان ئه‌ی ئافره‌تان وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر بۆ پێویستی نه‌بێ, وه ئه‌گه‌ریش هاتنه ده‌ره‌وه جوانی خۆتان به‌ده‌رمه‌خه‌ن و خۆتان مه‌ڕازێننه‌وه وه‌ك ئافره‌تانی سه‌رده‌می جاهلی ئه‌نجامیان ده‌دا له‌پێش ئیسلامدا.
به‌ڵگه‌كانی سوننه‌ت.
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م/ وه‌ك له (عمر بن خطاب)ه‌وه هاتووه (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌وا فه‌رمووی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): (احجب نسائك. قالت عائشة: فانزل الله اية الحجاب). رواه البخاري ومسلم. واته: با خێزانه‌كانت خۆیان داپۆشن. عائیشه فه‌رمووی له‌دوای ئه‌مه خوای گه‌وره ئایه‌تی حیجابی ده‌به‌زاند.
هه‌روه‌ها له صحیح بوخاری و مسلم هاتووه كه‌وا عومه‌ر (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فه‌رموی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): (يارسول الله, لو أمرتَ امهات المومنين بالحجاب. فانزل الله اية الحجاب). واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خۆزگه فه‌رمانت ده‌دا به دایكانی ئیمانداران واته خێزانه‌كانت خۆیان ده‌پۆشی به حیجاب له‌به‌ركردن, له‌دوای ئه‌مه خوای گه‌وره ئایه‌تی فه‌رزبوونی حیجابی دابه‌زاند.
به‌ڵگه‌ی دووه‌م/ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (المراة عورة) رواه الترمذي. واته: ئافره‌ت هه‌موو له‌شی عه‌وره‌ته ده‌بێ دای پۆشێ.
مه‌رجه‌كانى جل و به‌رگى شه‌رعى بۆ ئافره‌تانى موسوڵمان...
1- پێوسته ئه‌و پۆشاكه فراوان بێت به شيوه‌يه‌ك كه هه‌موو لاشه‌ى دابپۆشێت له‌و پياوانه‌ى كه نامه‌حره‌من وه هيچ شوێنێكى ديلر نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى عاده‌تى له سه‌ره وه‌ك و ده‌م و چاوى و هه‌ردوو ده‌ستى و پشت ده‌ستى.
2-پيوسته كه‌ته‌نك نه‌بێت كه پێستى يان پۆشاكى ژێره‌وه‌ى ديار بێت.
3- نا بێت كه ته‌سك بيت به جۆرێك كه ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ى ده‌ربكه‌وێت له (صحيح مسسليم)دا هاتووه ((صنفان من أهل انار لم أرهما))واته پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمويه‌تى((دوو كۆمه‌ڵ هه‌يه له ڕيزى ئه‌هلى دۆزه‌خن .نه‌م بينيون كۆمه‌ڵێكيان قامچيان پييه و وه‌كو كلكى مانگا وايه كه ئه‌شكه‌نجه‌ى خه‌ڵكى پێ ده‌ده‌ن.وه ئافره‌تانێك پۆشاكيان له به‌ردايه به‌لام رووتن له‌نجه‌و لار ئه‌كه‌ن به‌م لاو لادا قژيان وه‌كو كۆپاره‌ى پشتى حوشتر به‌رزه ده‌كه‌نه‌وه .ناچنه به هه‌شته‌وه وه بۆنيشى ناكه‌ن كه هه‌ر چه‌ند بۆنه‌كه‌ى له دورى ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌وه بۆن ده‌كرێت))
وه‌شێخ الإسلام ابن تميميه(ره‌حمه‌بى خواى لێبێت)له (مجموع الفتاوى)دا له شه‌رحى (پۆشاكيان له‌به‌ردايه به‌لام ڕووتن)ده‌فه‌رمووێت كه جلێك له‌به‌ر ئه‌كات كه داينا پۆشێت ئه‌و له‌كاتێكدا پۆشته‌يه به‌ڵام له راستيدا رووته.. وه‌كو نموونه‌ى ئه‌وه‌ى كه پۆشاكێكى ته‌نك له‌به‌ر ئه‌كات كه ره‌نگى پێستى دياربێت ،يان جل و به‌رگێكى ته‌سك كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ى ئاشكرا ده‌كات وه زياتر سه‌رنج راده‌كێشێت وه‌ك سنگى و رانى يان ئه‌ندامه‌كانى تر‌ى ..... جا له‌به‌ر ئه‌وه داپۆشينى ڕاسته‌قينه‌ى ئافره‌ت له وه دايه كه لاشه‌ى ده‌رنه‌خات و ئه‌ندامه‌كانى ديار نه‌بێت به‌وه‌ى كه ئه‌ستورو فراوان بێت.
4- ئه‌وه‌يه كه پۆشاكه‌كه‌ى نه شوبهێنێت به پۆشاكى پياوانه((لعن النبى( صلى الله عليه وسلم ) المتشبها من النساء بالرجال)) واته:- پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ((نه‌فره‌تى كردووه له ئافره‌تانه‌ى كه خۆيان ده‌شوبهێنن به پياوان وه له‌و پياوانه‌ى كه خۆيان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان)) وه خۆ شوبهاندنيش له پۆشاكدا هه‌يه وه به‌هه‌ر جۆرێك جل و به‌رگێك له به‌ربكات كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا تايبه‌ته به پياوان .وه دياره نه‌فرينيش بۆ هه‌رچ تاوانك هاتبێت ئه‌و له تاوانه گه‌وره‌كانه خواى گه‌وره هه‌موو لايه‌كمان بپارێزێت.
5- نابێت ئه‌و پۆشاكه جۆرێكى وابێت له ڕه‌نگاو ره‌نگى دا سه‌رنجى سه‌يركه‌ران رابكێشێت بۆلاى خۆى له‌كاتى ده‌رچونى له‌ماڵدانه‌وه‌كو بكه‌وێته ريزى ئه‌وانه‌ى كه‌جوانى خۆيان پيشان ده‌ده‌ن و سنورى خواى گه‌وره ده‌به‌زێنن........
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق