بەشەکان

درۆ و مانگی نیسان



بسم الله الرحمن الرحیم

درۆ و مانگی نیسان

ئایا مسوڵمان درۆدەكات ؟

ئەوە ئەو پرسیارەبوو كە لە پێغەمبەر كرا لەگەڵم بن وەڵامەكەی پێغەمبەرتان پێ دەڵێین ....!!!




درۆ یەكێكە لە پیسترین كارەكانی مرۆڤ وە نیشانەیەكە لە نیشانەكانی نیفاق و دووڕوویی ...

ئیسلام كەهات بۆ ئەوە هات كە هەموو خوڕەوشتی بوونەوەر تەواوبكات و كامڵی بكات وەك چۆن لە قورئانی پیرۆز هاتووە كەدەفەرموێ : انما بعپت لاتمم مكارم الاخلاق . وە غەیری ئەوەش پێش ئیسلامیش درۆ هەر كارێكی ناشرین و پیس بووە بەڵام ئیسلام هات ناشرینتر و پیستری كرد و چەندان ووتەی لەسەردابەزی و پێغەمبەریش صلی الله علیه واله وسلم چەندان فەرموودەی هەیە لەسەر ناشرینی درۆكردن ...

بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ ئەبینین برایان و خوشكان بۆ مەسەلەیەكی بچوك درۆیەكی بەناو مەصلەحەتی پێدا دەكێشن و بە درۆ هەموو ژیانیان دەبەنە سەر لەوە سەیرتر مانگێك دیاری كراوە ئەو مانگە مانگی درۆیە كێ ئازایە درۆیەكی گەورە بكات ئیتر براكانمان خوشكە مسوڵمانەكانمان بیریان نییە ئەوە بێگوێی خوا و پێغەمبەرەكەیەتی ئاگاداربە بە مانگی نیسان نەتخەلەتێنن داماو .....!!!!!

نازانیت كە پێغەمبەری خوا ئەفەرموێت : إن الصدق يهدي إلى البر وإن البر يهدي إلى الجنة وإن الرجل ليصدق حتى يكون صديقا وإن الكذب يهدي إلى الفجور وإن الفجور يهدي إلى النار وإن الرجل ليكذب حتى يكتب عند الله كذابا

واتە : راستگۆیی هیدایەتە بۆ چاكەكاری وە چاكەش هیدایەتە بۆ ڕێی بەهەشت وە پیاوێك هەر ڕاست ئەڵێت هەتا پێی دەڵێن راستگۆ ، بەڵام درۆ هیدایەتە بۆ خراپە كاری و خراپەكاریش هیدایەتە بۆ جەهەننەم وە كەسێك درۆ بكات ئیتر لە لای خوا ئەنوسرێت كەسێكی درۆزنە ...

ئەی برام خوشكی بەڕێزم پێت خۆشە لە لای خوا نوسرابێت تۆ درۆزنی تۆ كەسێكی درۆزنی ئاخ ئەگەر دەزانی ئەوە چەند ناخۆشە نامەی ئەعمالت لەسەری سەرەوە یەكێك لەوەسفەكانی تۆ لێی نوسراوە درۆزن .......... بۆیە لەئەمڕۆوە بەسە درۆ ....

غەیری ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر كرا ئەی پێغەمبەر ئایا ئەكرێت مسوڵمان گێل بێت فەرمووی بەڵێ دواتر ووتیان ئەی ئەكریت مسولمان بەغیل بێت فەرمووی بەڵێ دواتر ووتیان ئەی ئەكریت درۆزن بێت فەرمووی نەخێر ... ئەمە مسوڵمان مەهما گێل و هیچ نەزان بێت ناكرێت درۆزن بێت چونكە درۆ لەپیشەی مسوڵمان نییە چونكە بەهەمان شێوە پرسیاریان لە پێغەمبەر صلی الله علیه واله وسلم كرد پێیان ووت كە ئایا دەكرێت مسوڵمان دزی بكات فەرمووی بەڵێ ووتیان دەكرێت زینا بكات فەرمووی بەڵێ دواتر ووتیان ئەی دەكرێت درۆ بكات فەرمووی نەخێر هەرچەندە ئەم دوو فەرموودەی كە هینام كە پرسیارەكان لە پێغەمبەر كران زوعفیان تیدایە بەڵام بۆ فچائل الاعمال بەكاردین و بۆیە براكانم خوشكانی بەڕێز ئاگات لێبێت بەناوی نیسان و مانگی نیسان درۆمەكە و خۆت لەدرۆ بپارێزە بە عەكسەوە ئەم مانگە لە قیامەت هاوەڵێ كەمە و هەوڵ بدە با ئەم مانگە كە كاتی موبارەكی خۆتە ببێتە شەفاعەتكار و بڵێ خەڵكی هەموو درۆیان تیدا دەكردم بەڵام ئەم كوورە یان ئەم كچە هەمووكات دەمی بەزیكر و رۆژوو بوو خوایە لێی خۆشبە من شاهێدم بۆ عیبادەتی ئەم كەسە .... بۆیە ئاگاداربە نەبیتە ئەو كەسانەی لەسەر نامەی ئەعمالی بنوسرێت درۆزن ....

خوایە هەموومان زمانی ڕاستگۆیی و زمانێكی ڕەوانمان پێببەخشە بۆ ئەوەی ببینە پارێزەری دینەكەت ... اللهم امین ...