عروة بن الزبیر (عروەی کوڕی زوبەیر)


نوسینی : ئاکام ساڵحی

بسم اللە الرحمن الرحیم
کوڕی (زبیر بن عوام) رەزای خوای لێبێت ، دایکی ناوی
(اسماء کچی ابو بکری صدیق)ە رەزای خوای لێبێت
لە سەردەمی خەلافەتی (عمر بن خطاب) رەزای خوای لێبێت لەدایک بووە
عروة یەکێک بووە لە زانا گەورەکانی (مەدینە) ،



ئەم پیاوە بەرێزە کە یەکێکە لە تابعیە گەورەکان قاچی توشی نەخۆشیەکی
سەخت دەبێت ، ئێسکی قاچی نەرم دەبوو و گۆشتەکەی پارچە پارچە دەبوو!
پزیشکیان بۆ هێنا و پزیشکەکە وتی دەبێت قاچە نەخۆشەکەی ببڕینەوە،
تا نەخۆشیەکەی تەشەنە نەکات و هەموو جەستەی نەگرێتەوە،
کاتی بڕینی قاچی (عروة) بێ هۆش بوو ، خوێنێکی زۆری لەبەر
دەرۆیی ، لەبەرئەوە رۆنیان داخ کرد و قاچیان خستە ناوی ،
کاتێک بەهۆش خۆی هاتەوە قاچە بڕاوەکەی بینی کە لەناو
تەشتێکیان داناوە و لە ناو خوێنەکەی خۆی مەلە دەکات !
عروة ووتی : خوای گەورە دەزانێ کە من هەرگیز بە تۆ
نەرۆیشتووم بۆ گوناهو تاوان کردن ، هەروەها منیش دەزانم ،
خەڵکی دەهاتنە سەردانی و سەرەخۆشیان لێ دەکرد و دڵیان
دەدایەوە ،
عروة سەری بەرز کردەوە و ووتی : خوای گەورە من
چوار پەلم هەبوو ! پەلێکت بردەوە و سێ دانەت هێشتەوە،
سوپاس بۆ تۆ خوایە گیان کە هەرسێکت نەبرد و
یەکێکت بەجێ نەهێشت !
٧ کوڕەکەی خزمەتیان دەکرد و کارەکانیان بۆ جێ بەجێ دەکرد ،
یەکێکیان چوو بۆ تەوێڵەی ئەسپەکان بۆ کارێک ، لە پشت ئەسپێکیان
رەتدەبوو لە پڕ ئەسپەکە لەقەیەک (لوشکە)یەکی لێداو کورەکەی کوشت
کاتێک کورەکەیان شوشت و کفنیان کرد باوکی هات بە گۆپاڵێکەوە تا
نوێژی لەسەر بکات ،
عروة ووتی : خوای گەورە ، من ٧ کوڕم هەبوو ، دانەیەکت بردەوە و
٦ کوڕ ماوە ، سوپاس و شوکر بۆ تۆ کە ٦ کوڕت نەبردوو دانەیەک
بەجێ بهێلێت !


ئایا دەبێت چەند کەس هەبن کە توشی سەر ئێشەیەک دەبن
یان چاو ئێشە یان سک ئێشە ، ئەوە دونیایان لەبەر چاو دەکەوێت
و دەست دەکەن بە ناشوکری و دوعا لە خۆکردن و بۆڵە بۆڵ !
ئەگەر تۆ نەخۆشیەکت هەیە سوپاسی خوای گەورە بکە کە
دوو نەخۆشی یان زیاترت نیە ، ئەگەر دوو نەخۆشیت هەیە
سوپاسی خوای گەورە بکە کە سێ نەخۆشی یان زیاترت
نیە ، خۆ لەوانەشە خوای گەورە تۆی خۆش بوێت و
بە بەهەشتی بەرینت شاد بکات ، ئەو بەهەشتەی کە
هەرچی ناخۆشی و نەخۆشی سەر دونیا هەیە لەبیرت دەباتەوە!

ليست هناك تعليقات: