(چیرۆک)

نوسینی : شەپۆل ڕەحمان


یەكێك لەهاوڕێكانم هاتە دەزگا خێر خوازیییەكەمان و ووتی:
- بیستوومە یارمەتی بۆ قوتابیيە كەم دەرامەتەكان كۆدەكەنەوە. دەمەوێ‌ خەرجی قوتابیەك لەئەستۆ بگرم.
  بەخۆشحاڵیەوە داواكەیم قبووڵ كرد، چونكە وێڕای ئەوەی هەموو هەوڵی خۆمان
 خستبووەگەر، كەچی هێشتا نەماندەتوانی یارمەتی هەموو ئەوانە بدەین كە ڕوویان تیدەكردین.
هاوڕیكەم لە قسەكانی بەردەوام بوو:
 -حەزناكەم ئەو قوتابیەی پارەكەمی دەدەنێ‌ بمناسێ‌، بامنیش نەزانم كێیە.
 گومانی تێدا نیە كە ئەم پیاوە هەست ناسكە ئەم مەرجەی بۆ ئەوە دانا، تاقوتابیەكە نەخاتە ژێر منەتبارییەوە و خۆشی بە چاكەكەی نەزانێ‌.
 پاش ئەوەی دڵنیام كردەوە لەبەجێگەیاندنی داواكەی ، زەرفێكی پڕ لە پارەی لەباخەڵی دەرهێناو خستیە سەر مێزەكەم.هەركەمێك دوای ئەوەی هاوڕێكەمم بەڕێكرد، گەنجێكی هەژدە_ بیست ساڵە هاتەلام. تابلێی كوڕێكی شەرمن بوو. كە كەوتە قسە ڕوومەتە زەردەكانی سوور هەڵگەڕان، لەسەر قەنەفەكەی تەنیشتیەوە دامنیشاند تا كەمێك ئارام بێتەوە.
 منداڵی تاقانەی خێزانێكی هەژار بوو، تازە لە زانكۆ وەرگیرا بوو، بەڵام داخەكەم نەخۆشی گورچیلەی هەبوو. بەهەزارحاڵ، لەدەستكورتی خۆیان دووا.
 زەرفە پڕ لە پارەكەم بۆی درێژ كردو ووتم:
- هیچ نیگەران مەبە! سەرەتای هەموو مانگێك دەرماڵەی تۆ ئامادەیە.
واقی وڕمابوو كە چۆن ئاوا بەزوویی یارمەتی پێگەیشت، هەوڵیدەدا چاوەكانی -كە لە خۆشیدا دەدرەوشانەوە ، لێم بشارێتەوە . بەدەم نزاكردنەوە زەرفەكەی خستە گیرفانییەوە .
خواخوام بوو سەرە مانگەگان زوو بێت، تا دووبارە بەو دیمەنە دڵخۆشكەرە شاد ببمەوە .
 هەرجارێكش ئەو گەنجە بە هۆی نالەباری تەندرویستیەوە نەیتوانیبوایە بێت، یارمەتییەكەم بە یەكێك لەو قوتابیانەدا بۆ دەنارد، كەلەهەمان كۆلێزەكەی ئەو بوون ولای ئێمە دەرماڵەیان بۆ بڕابووەوە.
ئابەم جۆرە سالێك تێپەڕی كرد. هاوڕێكەم زۆر هێڤی دار بوو خوا خێرەكەی گیرا كردبێت . بەڵام ڕۆژێكیان كە تابلێت دڵتەنگ بووم ، لەمزگەوت چاوم پیی كەوت، پێی ووتم:
 - لەتۆ دەگەڕام ، ئەم بەیانیە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئیشەكەم تێكچوو، بۆیە لەمەودوا ناتوانم درێژە بە بەخشینی پارەكە بدەم.
زۆر بەو خەبەرە تێكچووم ، نەمزانی چی بڵێم .
دەستم نایە سەرشانی و ووتم:
 - یاخوا خوا لێت ڕازی بێت ، ئەو تەرمەی كەمێك لەمەو پێش نوێژمان لەسەركرد، تەرمی ئەو گەنجە بوو كەیارمەتییەكەی تۆمان دەداێی، لەمەودوا دەتوانی تەنها دوعای بۆ بنێری.

ليست هناك تعليقات: