ئامادەکردنی : ئاکام ساڵحی
بسم اللە الرحمن الرحیم ئایا تا ئێستا بیرمان لەوە کردۆتەوە کە ئێمە لە بەهەشت... نزیکترین یان لە دۆزەخ؟ ئایا تا ئێستا شەوانە کاتێک پاڵ ئەکەوین بۆ نووستن هیچ کاتێک کردەوەکانی ئەو رۆژەمان هەڵسەنگاندووە کە ئایا کردەوەی چاکەمان زیاتر کردووە یان کردەوەی خراپ و ناپەسەند ؟! ئەگەر حیساب و ژمێریاری کردەوەی خۆمان بکەین ئەوە بۆمان دەردەکەوێت کە رێگای سەفەرو
کۆچمان بەرەو کوێ کۆتایی دێت ! بەرەو بەهەشتی پڕ لە خۆشی و کامەرانی ، یان بەرەو دۆزەخی پڕ لە ناخۆشی و سزای بەئێش و ئازار ... ئایا بلیتی ئەو بەهەشتەمان بڕیوە کە : ((يَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴿٦٨﴾الَّذِينَ آمَنُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا مُسْلِمِينَ ﴿٦٩﴾ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ تُحْبَرُونَ ﴿٧٠﴾يُطَافُ عَلَيْهِم بِصِحَافٍ مِّن ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ ۖ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ ۖ وَأَنتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٧١﴾وَتِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٧٢﴾لَكُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ كَثِيرَةٌ مِّنْهَا تَأْكُلُونَ)) (خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات... (68)ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون. (69)پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت. (70)له‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر. (71)(خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد. (72)میوه‌هاتی زۆر و هه‌مه‌جۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات). ((إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿٤٥﴾ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ آمِنِينَ ﴿٤٦﴾وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَابِلِينَ ﴿٤٧﴾لَا يَمَسُّهُمْ فِيهَا نَصَبٌ وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ)) ( به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان. (45)پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر. (46)له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن). (47)هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن) ((فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّا أُخْفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)) (جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا) ((وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍ رِّزْقًا ۙ قَالُوا هَـٰذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ۖ وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)) ((ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده بده به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كار‌و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی باخه‌كانی به‌هه‌شت كه چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێردره‌خت و به‌ناو باخه‌كانیدا ده‌ڕوات، به‌ڕاستی بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ركاتێك له میوه‌و به‌رهه‌مێكی ئه‌و باخانه‌یان بۆ ده‌هێنن، ده‌ڵێن: ئێستا له‌وه‌تان هێنا، تاوێك له‌مه‌و پێش خواردمان، هه‌ر ده‌یهێنین و له‌یه‌كتریش ده‌چن، (له ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تدا، به‌ڵام له‌تام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هه‌روه‌ها له‌وێدا هاوسه‌رانی پاك و بێ گه‌ردیان بۆ ئاماده‌كراوه (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌به‌نه سه‌ر) جگە لەو شتانەو چەندین خۆشی تر کە نە بەدڵی کەس دا هاتووە و نە کەس بینیویەتی و نە کەس بیستوویەتی ، هەروەها پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی کە ئەو کەسانەی کە حەز لە ئەسپ و ئێستر و ئەو جۆرە شتانە دەکەن ئەوە لە بەهەشتدا ئەسپ و ئێستری زۆر جوان و بەهێزی پێ دەدەن کە توانای فڕینیشی هەیە ! هەروەها خەلکی تر هەیە کە حەزیان لە مناڵە و داوای مناڵ بوون دەکەن! خوای گەورەش داواکەیان دەهێنێتە دی و بە ویستی کەسەکە خۆی چەند کاتی بوێت ئەوە مناڵەکەی دەبێت ! هەندێکیش حەز لە دانیشتنی ناو مەجلیس و کۆڕ‌و کۆبوونەوە دەکەن لە بەهەشتدا لەگەڵ دۆستەکانی دادەنیشێت و باسی ژیانی دونیا دەکەن ، هەڵبەتە کەسی وا هەیە کە حەز بە چاندن و کێڵان و ئیش و کاری جوتیاری بکات !! ئەوە لە بەهەشتدا شت دەچێنێت و بە ویستی خۆی سەوزاییەکە گەشەدەکات و بەرهەمی دەبێت ! لە هەموو شتێک خۆشتر کە هیوایەتی هەموو کەسێکە ئەویش بینینی خوای گەورەیە ! ((وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ)) ( ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن. (22)چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت). ((لَهُم مَّا يَشَاءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ)) (هه‌رچیش داوای ده‌که‌ن و حه‌زی لێ ده‌که‌ن بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، زۆر له‌وه‌ش زیاترمان لایه) واتای ئەو زیادەیە هەموو شتێکی جوان و باشە لە سەرووی هەموویانەوە بینینی خوای گەورەیە ((لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ)) (بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاده‌یه، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره) ............................. ئەوە باسێکی کەمی ئەو بەهەشتە بوو کە ان شاءاللە ئێمەی بڕوادار لێی نزیکین و بوخچەی سەفەرەکەمان بۆ ئەو شوێنە خۆشە ئامادە کردووە ، بەڵام خوا نەخواستە ئەگەر کردەوەکانمان لەوانە بوو کە نزیکمان بکاتەوە لە دۆزەخ ! ئەوە دەبێت بە زووترین کات هۆشمان بێتەوەبەر و چارەیەک بۆ گۆڕینی ئاکامی ئەو سەفەرە دابنێین ، واتە تەوبە بکەین و پڕ بەدڵ داوا لە خوای گەورە بکەین کە رێنوێنیمان بکات بۆ سەر رێگای راستی و ریگای ئیسلام گەرنا ئەوە شوێنمان ئەو دۆزەخە دەبێت کە : ((إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا)) (به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، له ئاینده‌دا ده‌یانسوتێنین به‌ئاگری دۆزه‌خ، هه‌موو جارێک پێستیان داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزا‌و ئازار بچه‌ژن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات به‌ڵکو بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕێبازی دینداری). ئێستا سەلمێنراوە کە هەستەوەرەکانی (ئازار) لە پێستی مرۆڤ کۆبۆتەوە ، ئەگەر پێستەکە لەناو بچێت ئەوە هەست بە سەرما و گەرما ناکات ، لەبەر ئەوە لە دۆزەخ هەرکاتێک پێستی کەسە دۆزەخییەکە بسووتێت و ببێت بە خۆڵەمێش ئەوە زوو پێستی نوێ جێگای دەگرێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام ئازار بچێشێت (خوای گەورە پەنامان بدات) ((فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِّن نَّارٍ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ الْحَمِيمُ ﴿١٩﴾يُصْهَرُ بِهِ مَا فِي بُطُونِهِمْ وَالْجُلُودُ)) (ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون پارچه پۆشاك له ئاگر بڕڕاوه به‌باڵایان، ئاوی زۆر له‌کوڵ له‌سه‌رویانه‌وه ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا (له ده‌رئه‌نجامی سه‌ر سه‌ختی و سه‌رکه‌شییاندا). (19)ئه‌و ئاوه له‌کوڵه هه‌رچی له‌ناو سکیاندا هه‌یه به‌پێسته‌کانه‌وه ده‌یتوێنێته‌وه.) ((سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍ وَتَغْشَىٰ وُجُوهَهُمُ النَّارُ)) (کراسه‌کانیان له قه‌ترانه (که ما‌دده‌یه‌کی ڕه‌شی بۆن ناخۆشه و به‌خێرایش ده‌سووتێت) و بڵێسه‌ی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سه‌غڵه‌تیدان). بەڵێ ! سەر و رووخساری مرۆڤ کە جوانترین و بەنرخترین شوێنی مرۆڤەکانە لە دۆزەخ دەسوتێت و دەشێوێنرێت ! ((وَأُولَـٰئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)) (ئه‌وانه زنجیره‌کان له گه‌ردنیاندان و ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و هه‌میشه ده‌بێ تیایدا بمێنه‌وه) چەندین ئەشکەنجە و ئازاری تر کە نە چاو بینیویەتی و نە گوێ بیستوویەتی و نە بەدڵی کەسیشدا هاتووە ! کەمترین سزای دۆزەخیش ئەوەیە کە دۆزەخیەکە دەهێنن و دوو پشکۆی ئاگر یان (نەعل) دەکەنە ژێر پێی و لە بەر گەرمایی ژێر پێی مێشکی کەسەکە دەکوڵێت ! با تەوبە بکەین پێش ئەوەی : ((يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّـهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولَا)) (ڕۆژێك دێت ڕوخساریان ئه‌م دیودیوی پێده‌کرێت له‌ناو ئاگردا (تا چاك ببرژێن و بسوتێن) (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن): ئای خۆزگه فه‌رمانبه‌رداری خوا بووینایه، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بووینایه) پێش ئەوی پەشێمانی دادمان نەدات و تەنها دەنگی ئاخ و هاوارمان بێت! پێش ئەوەی : ((وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الْأَرْضِ لَافْتَدَتْ بِهِ ۗ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ ۖ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ)) (ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت) پێش ئەوەی کە هاوار و زاری بکەین و داوا بکەین کە بگەرێینەوە بۆ ژیانی دونیا تا کردەوەی چاک ئەنجام بدەین ! ((وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ)) (ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه، مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد) ((قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ ﴿١٠٦﴾رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ)) ((سه‌ره‌نجام به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی سه‌رشانی گرتین و زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئێمه که‌سانێکی گومڕا بووین. (106)په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین) بەڵام ئیتر پەشیمانی هیچ سوودێکی نیە و خوای گەورە ئەفەرموێت ((قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ)) ((خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن) ((اصْلَوْهَا فَاصْبِرُوا أَوْ لَا تَصْبِرُوا سَوَاءٌ عَلَيْكُمْ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ)) (ده‌بێت بچنه‌ناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕاده‌گرن یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان هه‌ر ده‌درێته‌وه که‌ده‌تانکرد) خوایە گیان بمانپارێزیت لە سزای دۆزەخ و لە گوناهەکانمان خۆش بیت و نیشتەجێی ئەو بەهەشتەمان بکەیت کە ئامادە کراوە بۆ بڕواداران ئێستاش با ئەم دوعایانە بکەین : يامقلب القلوب ثبت قلبي على دينك اللهم أهدني وسددني ، اللهم إني أسالك الهدى والسداد اللهم طهرني من الذنوب والخطايا اللهم نقني منها كما ينقى الثوب الأبيض من الدنس اللهم طهرني بالثلج والبرد والماء البارد لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين اللهم إني اسألك عيشة نقية وميتة سوية ومرداً غير مخزٍ ولا فاضح اللهم إني أسألك العافية في الدنيا ولآخرة اللهم أعني علي ذكرك وشكرك وحسن عبادتك اللهم حاسبني حساباً يسيراَ اللهم إني ظلمت نفسي ظلماً كثيرا ولا يغفر الذنوب إلا أنت فاغفر لي مغفرة من عندك ، وارحمني إنك أنت الغفور الرحيم اللهم اغفر لي واهدني وارزقني وعافني ، أعوذ بالله من ضيق المقام يوم القيامة اللهم آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار اللهم آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار اللهم آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار.....
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق