ڕەوشتی پێغەمبەر صل الله عليه وسلم

ڕەوشتی پێغەمبەر صل الله عليه وسلم !! 

ئامادەكردنی : سامدار محمد

پێغەمبەرى خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) لە نێو هاوەڵەکانى دانیشتبوو
لەپر پیاوێکى یەهودى کەناوى "زیدى کورى سعنە"بوو یەکێک بوو لە زاناکانى یەهود خۆى کرد بەژووردا ، دانیشتنى هاوەڵانى تێ پەراندو خۆى گەیاندە پێغەمبەر یەخەى کراسەکەى گرت و بەتوندى راى دەکێشا بە تورەیەوە وتى :
قەرزەکەم بدەرەوە ئەى محمد... ئێوەى بەنى هاشم پەیمان شکێنن و لەکاتى خۆیدا قەرز نادەنەوە "
پێشتر پێغەمبەر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت )چەند درهەمێکى لەم پیاوە بەقەرز وەرگرتبو بەڵام هێشتا ماوەى دانەوەکەى تەواو نەبووبوو" عمر هەستایە سەرپێ و دەستى برد بۆ شمشێرەکەى فەرمووى رێمبدە سەرى بپەرێنم



پێغەمبەر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فەرمووى "
نا عمر ئامۆژگارى ئەو بکە جوان داواى مافى خۆى بکا ئامۆژگارى منیش بکە لەکاتى خۆیدا قەرزەکەى بدەمەوە"
یەهودیەکە وتى :بەراستى من نەهاتم پارەکەت لێ وەرگرن بەڵکو هاتم خورەوشتت تاقى بکەمەوە.. من ئەزانم هێشتا کاتى دانەوە نەهاتوە بەڵام هەموو نیشانەکانى تۆم لە تەورات خوێندۆتەوە هەمویم لە تۆدا بینیبوو تەنها یەک نیشانە و سیفەت نەبێ ئەویش ئەوەیە کەتۆ میهرەبان و نەرم ونیانى ویستم لەگەڵتا تاقى بکەمەوە..بەرامبەرەکانت هەرچەن نەزان بن تۆ میهرەبانتر دەبى..ئەمرۆ ئەو سیفەتەم بینى لەتۆدا
بۆیە شایەتى ئەدەم کە خوا تاقانەیەو تۆش نێردراوى ئەوى..ئەو قەرزەش کە پێمداوى ئەیکەمە خێرو دابەشى بکەن بەسەر موسولمانە هەژارەکاندا "