ئامادەکردنی : شۆخان هەمەد
ابو هریره (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی: له کاتێکدا پێغه‌مبه‌ری خوا(صل الله علیه وسلم) له کۆڕێکدا قسه‌ی بۆ کۆمه‌ڵێک ده‌کرد، عه‌ره‌بێکی ده‌شته‌کی هات بۆ لای و وتی: که‌ی ڕؤژی دوایی دێت؟ پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر وته‌کانی، هه‌ندێک له‌و کۆمه‌ڵه وتیان: پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) گوێی له وته‌که‌ی بووه‌و پێی ناخۆش بووه، وه هه‌ندێکی تر وتیان: گوێی لێنه‌بووه، ... ... تا پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) وته‌کانی ته‌واو کرد فه‌رووی: له کوێیه ئه‌و که‌سه‌ی پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی ڕۆژی دوایی؟ پیاوه‌که وتی: ئه‌وه من بووم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) فه‌رمووی: "کاتێک ئه‌مانه‌ت به فیڕۆ درا چاوه‌ڕێی ڕۆژی دوایی بکه"، وتی به فیڕۆدانه‌که‌ی چییه؟ فه‌رمووی : کاتێک فه‌رمانڕه‌وایی درایه ده‌ست که‌سی نه‌شیاو چاوه‌ڕێی رۆژی دوایی بکه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق