پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
ئامادەكردنی: سامدار محمد
له‌فریشته‌کانی خوا هه‌رچی کار‌و و کرده‌وه‌کان و گوفتار‌ت هه‌ن له په‌رتوکی کرده‌وه‌کانتدا تۆماری ده‌که‌ن، بۆیه خوای به‌خشنده ده‌فه‌رمووێت مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ق (18)
واتا : هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات .
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌مردن و ده‌رچوونی گیان، له‌وکاته که له لاشه‌ت جیاده‌بێته‌وه زوبانت ڵاڵه قورگت وشکه هه‌ناسه‌ت سواره له ترسی ئه‌و کاره‌ساته‌ی که‌به‌سه‌رته‌وه هاتووه، ئای که چه‌نده به ئازار و سه‌خته ، خوا به‌خشه‌نده و میره‌بان ده‌فه‌رمووێت الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ ۖ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِن سُوءٍ ۚ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ النحل28
واته : ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن، له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان (به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بونیانه‌وه) ئینجا به ناچاری ته‌سلیمن و ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه، فریشته‌کان ده‌ڵێن: نه‌خێر وا نییه (ئه‌وه ئێوه له بیرتان کردووه) ئه‌گینا به‌ڕاستی خوا ئاگادار‌و زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.
ئه‌وکات هیواو ئاواته خواز ده‌بیت که ته‌وبه‌کار بویتایه ،دوور له تاوان و تاوان کاری، قورئان خوێن و نوێژ که‌ربایت،هیوای دوو ڕکعه‌ت نوێژ ده‌که‌یت ، به‌ڵام پاش چی!!!
خوای لێبورده‌و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت { وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ (29) إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ (30)}القیامةواتا : ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن،، ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆلای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له گۆڕ‌و ئازاری ناو گۆڕ و تاریکاییه‌که‌ی ئینجا یان باخێک ئه‌بێت له باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆت یان دۆڵێکه له دۆڵه‌کانی دۆزه‌خ، له گۆڕدا نه باوکه دڵسۆزه‌که‌ت له په‌ناته‌وه‌یه وه‌نه دایکه جگه‌ر سۆزه‌که‌ت له هاوارته‌وه‌یه.
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ده‌فه‌رموێت لولا أن تدافنوا لسألت الله أن يسمعكم من عذاب القبر ما أسمع... رواه مسلم 2868
واتا: ئه‌گه‌ر حه‌شار نه‌درابونایه داوام له خوا ده‌کرد ئێوه‌ی گوێبیستی ئازاری ناو گۆڕ بکردایه له‌وه که ده‌یبیسم ..
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌و ڕۆژه‌ی که خه‌ڵک به پێ په‌تی و ڕووت و ڕجا کۆ ده‌کرینه‌وه، بۆیه دایکه عائیشه ده‌فه‌رموێت ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن پیاوان و ئافره‌تان ڕووت و پێ په‌تی سه‌یری یه‌کتر ناکه‌ین ؟ ده‌فه‌رمووێت له وڵامدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووی (يا عائشة الأمر أشد من ان ينظر بعضهم إلى بعض ) ( 2859) البخاري مسلم ( 6527)
واته : عائیشه ئه‌و ڕۆژ زۆر له‌وه ناخۆشتره خه‌ڵک بیری سه‌یری یه‌کتر بکات.
ئه‌بێ چ ڕۆژێکی ناخۆش بێت ؟ بێ گومان چاوه‌ڕوان بکه ئه‌م ڕۆژه هه‌ر دێت .
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌و ڕۆژه‌ی خۆر نزیک ده‌که‌وێته‌وه به‌سه‌ر سه‌ری بونه‌وه‌ردا، له‌به‌ر گه‌رما و زۆری خه‌ڵک شوێن وه‌ستان ناڕه‌حه‌ته، خه‌ڵک تا پاژنه پێی که‌وتۆته عه‌ره‌قه‌وه که‌سی وا هه‌یه تا ئه‌ژنۆکانی که‌سی تر تا قورگیه‌وه که‌س هه‌یه تا گوم ده‌بێت له ڕوباری عه‌ره‌ق به‌گوێره‌ی تاوانه‌کانته‌وه‌یه خوا په‌نامان بدات .
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌وکاته‌ی گوێ و چاوو پێسته‌و ئه‌ندامه‌کانی لاشه‌ت شایه‌تیت له‌سه‌ر ده‌ده‌ن وه‌ک خوای گه‌وره‌و میره‌بان ده‌فه‌رموێت حَتَّى إِذَا مَا جَاؤُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَارُهُمْ وَجُلُودُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ فصلت 20
واته : هه‌تا کاتێک ده‌گه‌نه ئاستی ئاگره‌که گوێیان و چاوه‌کانیان و پێسته‌کانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ده‌دات که چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی نادروست و خراپیان ئه‌نجام ده‌دا.
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌و کاته‌ی په‌رتوکی کرده‌وه‌ی مرۆڤ ده‌درێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیانه‌وه ئه‌وکات که تاوان باران هاواریان لی هه‌ڵده‌ستیت ده‌ڵێن يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِراً وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَداً [الكهف:49]
واته : هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه؟! هیچ گوناهێکی ورد‌و درشت به‌جێ ناهێڵێت به‌ڵکو هه‌مووی تۆمار کردوه، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچیان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه) ئاماده‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات.
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵکانێک له ئۆمه‌تی ( محمد ) (صلى الله عليه وسلم )جیا ده‌که‌نه‌وه و به‌ره‌و لای چه‌پ ده‌یان به‌ن پێغه‌مبه‌ر ده‌ست به پاڕانه‌وه ده‌کات و ده‌فه‌رمووێ (يارب أصحابي ) په‌روه‌ردیگارم ئه‌وانه یاوه‌ری من بووون له ئۆمه‌تی منن، له وڵامی پێغه‌مبه‌ردا خوای به‌خشه‌نده ده‌فه‌رموێت (إنك لا تدري ما أحدثوا بعدك ) تۆ نازانی به‌دوای تۆدا چیان کرد، بۆیه ئاگات له‌خۆت بیت نه‌وه‌ک له‌وان بیت که جیا ده‌کرێنه‌وه .
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
تۆ به‌سه‌ر پردی (الصراط)دا تێده‌په‌ریت که‌به‌سه‌ر دۆزه‌خدا تێده‌په‌ڕێت به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانت یا ئه‌وه‌تا ده‌ربازت ده‌بێت یان فه‌ریشتیانێکی قولابه به‌ده‌ست قوڵابه ده‌که‌نه ئه‌ستۆته‌وه و فڕێت ده‌ده‌نه ناو دۆزه‌خ، خوای میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَا‌ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتۡمً۬ا مَّقۡضِيًّ۬ا مريم 71
واته : ئێوه (خه‌ڵکینه) که‌ستان نییه تێپه‌ڕ نه‌کات به‌سه‌ر دۆزه‌خدا، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت.
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌وه‌ستانه‌وه‌ت له‌به‌ر ده‌ستی خوای گوه‌ره‌و میهره‌بان بێ په‌رده‌و به‌ربه‌ست. بیر بکه‌ره‌وه له گوفت و گۆت له گه‌ڵ خوای گه‌وه‌ره به‌بێ هێچ مانا که‌ره‌ویه‌ک (ترجمان) له بینتانا هه‌بیت، هه‌موو تاوانێکت وه‌بیر دێنێته‌وه که ئه‌نجامت داون ، بۆیه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ده‌فه‌رمووێت (من نوقش الحساب عُـذب) هه‌ر که‌سێک مه‌جاده‌له بکات ئازار ده‌درێت .
بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ تاوانه‌کانی و ئینکار کردنیان .
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له‌و کاته‌ی تاوان بار هوار ده‌کات و ده‌ڵێت يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ الزمر56
واته : ئاخ و داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم، له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا، بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد و (ئیماندارنم به دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌زانی).
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له ئاگری دۆزه‌خ و ته‌نگی شوێنه‌که و هاتو هاواری خه‌ڵکه‌که‌ی که له‌سه‌ر ڕوودا ڕاده‌کێشرێن به‌ناو ئاگره‌وه ، خوای به‌خشه‌نده ده‌فه‌رمووێت يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِي النَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ القمر 48
واته : ڕۆژێک دێت که‌له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، پێیان ده‌وترێت: ده‌بچێژن تاڵاوی دۆزه‌خ.
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له تاوان که ده‌بێته مایه‌ی دواکه‌وتنت و بێ به‌ش بوون له زانست و زانیار‌یت ، وه ده‌بێته مایه‌یی که‌م بوونی ڕزق ، وه ده‌بێته مایه‌ی که‌می ته‌مه‌ن و مردنی له‌ناکاو، هه‌روه‌ها چوونی ئابڕۆ و غیره‌ت،
وه‌له هه‌موو گه‌وره‌تر ده‌بێته مایه‌ی پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان خوا و به‌نده، ئینجا ئه‌گه‌ر نێوانی تۆ و خوا تێک چوو ئیتر له هه‌رچی خێر و به‌خته‌وه‌ری هه‌یه بێ به‌ش ده‌بی له دونیا پێش دوا ڕۆژ وه هه‌رچی هۆکاری خه‌راپه و خراپه‌کاریه ڕووت تێ ده‌کات و ده‌بێته هاوده‌مت .
پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له تام و چێژی تاوان چه‌ندێک بێت زوو به‌سه‌ر ده‌چێت، له گه‌ڵ به‌دوا داهاتنی په‌شیمانی و غه‌م و خه‌فه‌ت و حه‌سره‌ت، وه ده‌بێته مایه‌ی ته‌نگی ژیان له دونیا. تاوان و گوناه تاریکایی به‌دوای تاریکاییه هۆکاری نه‌خۆشکه‌و‌تنی دڵه تا لاواز ده‌بێت و ده‌مرێت وه‌ئه‌گر دڵ مرد چرای ئیمانی تیا نه‌ما و کوژایه‌وه ئیتر گه‌وره‌ترین هیوا و ئاواتت له ژیاندا مردن ده‌بێت ته‌نها ده‌ته‌وێت له‌ده‌ست تاڵی و ناره‌حه‌تی ژیان ده‌ربازت بێت خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێت فَمَن يُرِدِ اللّهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلإِسْلاَمِ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّد فِي السَّمَاء كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ الأنعام 125
واته : جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن.
له کۆتایدا پێش تاوان بیر بکه‌ره‌وه
له ده‌ی ده‌ی ته‌وبه ده‌که‌م ، به‌ڵام له‌وانه‌یه وه‌به‌ر ته‌وبه ڕانه‌گه‌یت! چونکه هیچ کات گومانی وا نه‌به‌یت ئه‌گه‌ر تاوانم کرد ئیتر ته‌وبه ده‌که‌مه‌وه و وه‌ک جاران ئیمانه‌که‌م بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، مه‌گه‌ر ده‌ست به‌جێ نه‌بێت ، بۆیه ده‌ی ده‌ی ته‌وبه ده‌که‌م ئه‌وه مه‌به‌ستت ته‌وبه کردن نیه به‌ڵکو هیوا و ئاواتت وایه ته‌وبه بکه‌یت، بۆیه تا زووه با ته‌وبه بکه‌ین نه‌وه‌ک به هیوای ته‌وبه بمرین و وه‌به‌ر ته‌وبه ڕانه‌گه‌ین .
دوا ووته‌م: له خوای په‌روه‌ردیگار داواکارم دوا ڕۆژمان خێر بکات به‌رده‌وام ته‌وبه‌مان به قسمه‌ت بکات وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر کۆمان بکاته‌وه له فیرده‌وسا وه له گوناه و تاوانا بمان پارێزێت ئامین .
يا رب جئتك تائبا.. والقلب بلسمه رضــــاك..
أدعوك دعوة نادم ٍ .. أنت السميع لمن دعاك..
يا رب فاغفر زلّتي.. أنت الحليمُ بمن عصاك..
سبحانك اللهم.. بالأذكار تنشرح الصــدور .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق