١-هه‌ستكردن به ئاماده‌بونى په‌روه‌ردگار و بیركردنه‌وه له ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر خودا پێش ئه‌وه‌ى نوێژ ئه‌نجام بده‌ى، ئایا بیرت كردۆته‌وه په‌روه‌ردگارى ئاسمان و زه‌وى بانگت ده‌كات بۆ دیدارى خۆى
٢-پێویسته نیه‌ت به‌ته‌واوى ببه‌ستى و مكوڕبیت له‌سه‌ر ته‌ركیز له نوێژه‌كه دا وه خۆت به خوا بپارێزى له وه‌سوه‌سه و ڕاڕایى شه‌یتان.
٣-ئێمه قسه… له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین ، ئایا وه‌ها ته‌ماشاى نوێژ ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ر شانمان دادراوه و له كۆڵ خۆمانی ده‌كه‌ینه‌وه ،بۆ وێنه كاتێ سوره‌تى الفاتحه ده‌خوێنى وا هه‌ست بكه له گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت دایى له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارت.
٤-بیركردنه‌وه له ماناى ئه‌و وشانه‌ى ده‌ریده‌بڕى له نوێژدا به به‌كارهێنانى دڵ و عه‌قڵ له‌گه‌ڵ زماندا تا بتوانى (تدبر) له وشه‌كان بكه‌یت و كاریگه‌ریت له‌سه‌ر دابنێ كه ئه‌مه‌ش بریتیه له خشوع وه‌كو خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ).
٥-ـ سه‌ر به‌رز نه‌كردنه‌وه بۆ ئاسمان چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (ما بال اقوام یرفعون ابصارهم الى السما‌ء).
٦-ئاورنه‌دانه‌وه به‌ملاو به‌ملادا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إن الله أمركم بالصلا‌ة فإذا صليتم فلا تلتفتوا ، فإن الله تعالى ينصب وجهه لوجه عبده في صلاته ما لم يلتفت).
٧-باوێشك نه‌هاتن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: ( التثاؤب من الشيطان).
٨-به‌دواى گومان دا نه‌رۆیشتن ئه‌گه‌ر هه‌ر گومانێكت كرد له ژماره‌ى ركعه‌ته‌كان یان ته‌واوى ده‌ست نوێژه‌كه‌ت ، ئه‌وا له‌سه‌ر یه‌قین برۆ و گوێتى پێ مه‌ده.
٩-نوێژه‌که‌ت نه به‌بێ ده‌نگى بخوێنه‌و نه به ده‌نگى به‌رز،واته پێویسته گوێت له خۆت ببێته‌وه .(وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا).
١٠-له‌سه‌ر خۆبوون له جێ به‌جێ كردنى روكنه‌كان و هه‌ریه‌كه‌یان حه‌قى خۆى پێبده واته په‌له په‌ل مه‌كه له ته‌واو بوونى نوێژه‌كه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق